به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سی و حەوت ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا دوازدەی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی هەتاوی ، فڤورییەی 1979، حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ڕێبەری کۆچکردووی شۆڕش و بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای پازدە ساڵ دوورخرانەوە لە نیشتمان، لەنێو پێشوازیی پڕجۆش و خرۆشی خەڵک، گەڕانەوە بۆ خاکی ئێرانی ئیسلامی .
پێشوازیی بەربڵاوی خەڵکی ڕاچەنیوو وریای ئێران لە ئیمام خومەینی(رە) بێ وێنە بوو بە چەشنێک کە دەتوانین بڵێین لە هیچ سەردەمێک لەم مێژووی هاوچەرخ دا ، خەڵک لە کەسایەتییەکی خۆشەویستی خۆیان بەم جۆرە پێشوازییان نەکردووە.
ئیمام خومەینی (رە) دوای وتاردانێکی کورت و ڕێزگرتن لە خەڵک لە فڕگەی میهرئابادی تاران بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی چوو بۆ بەهەشتی زەهراو لەوێ دا لەنێو ئاپۆڕەی خەڵک وتاری گرینگی ڕاگەیاند . دوای تێپەڕینی دە ڕوژ لە گەییشتنی بەڕێزیان بۆ ئێران و لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندانی ساڵی 1357 شۆڕشی بە شکۆی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .
هەربەم بۆنەوە لە ڕۆژی دوازدەهەمی ڕێبەندان واتە ڕۆژی گەیشتنی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران هەتا بیست و دووهەمی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە،وەک دەیەی فەجر ناودێرکراوە و هەمووساڵێک جێژن و ڕێ ڕەسمی تایبەت لەم ڕۆژانە بەڕێوە دەچێت.